ساڵح موتله‌گ : كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی دیموكراسی له عێراق نیگه‌رانه

ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده له فراكسیۆنی عێراقییه له لێدوانێكدا به رادیۆی سه‌وای راگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی دیموكراسی له عێراق؛ هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی زۆر ده‌كات .
موتله‌گ روونیكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات ئێستا لای ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایه و تێیده‌گه‌ن ، چونكه په‌راوێزكردن ته‌نها له سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی نییه به‌ڵكو كه‌م و كوڕییه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراتییه بۆیه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كی زۆر ده‌كه‌ن .




