٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە تەقینەوەیەكدا لە میسر 18 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

میسر–KDP.info/ بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی میسر، لە ئاكامی تەقیینەوەیەك لە شاری دەلتا نیل، هەژدە كەس كوژران و برینداربوون. وەك وەزارەتی ناوخۆی میسر لە بەیاننامەكدا روونی كردەوە، تەقینەوەكە لە ناو ئاپۆرای مانگرتووان و خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی مورسی روویداو لە ئاكامدا كەسێك كوژراو حەڤدەی دیكەش برینداربوون، كە بە گوێرەی بەیاننامەكە دە لە برینداران پیاوانی ئەمنیین و حەوتەكەی دیكەش هاووڵاتی مەدەنین. هاوكات وەزارەتی ناوخۆی میسر، ئوبالی ئەنجامدانی تەقیینەوەكەی خستە ئەستۆی چەكدارە تووندڕەوەكان لەوەی ئەوان تەقیینەوەكەیان ئەنجام داوە هەر چەندە هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی رانەگەیاندووە، تەقیینەوەكەش لە كاتێكدا روویداوە، هێشتا لایەنگرانی مورسی لە خۆپیشاندان و مانگرتن بۆ گەڕانەوەی مورسی بەردەوامن و خۆشیان بۆ ئەنجامدانی گەورەترین خۆپیشاندان و مانگرتنی یەك ملیۆنی بۆ گەڕانەوەی مورسی ئامادە كردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار