٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدا 9 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/ سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند لە ئاكامی زنجیرە تەقینەوەكانی دوێنێی گەرەكەكانی سوننە نشین لە دۆرەی باشووری بەغدا نۆ هاوولاتی كوژران و سێی دیكەش بریندار بوون . ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو و دوو بۆمبی چێنراویش لە بەردەم مزگەوتی عومەر موختار لە گەرەكی میكانیك تەقینەوەو بەهۆیەوە سێ كوژراوو پازدە برینداری لێكەوتەوە . لە گەرەكی مەهدییەش بەهۆی تەقینەوەی سێ بۆمبی چێنراو لە نزیك چێشتخانەی بابولحارە نۆ كەس كوژراو بیست و هەشتی دیكە بریندار بوون . دوا ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكانی دوێنێی شاری بەغدا و كەركووك گەیشتە شازدە كوژراوو حەفتاو هەشت بریندار .

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار