بەهۆ نغرۆبوونی كەشتیەك لە ئیندۆنیزیا 3 كەس گیانیان لە دەستدا

ئیندۆنیزیا – KDP.info/ لە ئاكامی نغرۆبوونی كەشتیەك لە ئیندۆنیزیا سێ كەس گیانیان لە دەستدا. لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە لە ئەنجامی نغرۆبوونی كەشتیەك لە نزیك دورگەی جاوای ئیندۆنیزیا سێ كەس گیانیان لە دەستدا. هاوكات سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەكرد سەد و پەنجاو حەوت كەس رزگاركراون و ژمارەیەكی دیكەش شوێن بزر بوون.




