لە هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پۆلیس 10 کەس کوژران و برینداربوون


موسڵ – KDP.info / لە دەرنجامی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پۆلیس له باشووری شاری موسل، 10 کەس کوژران و برینداربوون. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای موسڵ بە ماڵپەری سۆمەرییە نیوزی رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گروپێكی چه‌كدار هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵی له ناوچه‌ی به‌شمانه باشوری ئه‌و پارێزگایه.بەهٶیەوەش 10 کوژراو برینداری لیکەوتەوە ، سەرچاوەکە هەروەها گووتێشی: له‌و هێرشه‌دا ئه‌فسه‌رێك و 8 پۆلیس كوژراون و پۆلیسێكی تریش برینداربووه. بەدواداچوونیش لە ئەنجامدەرانی کردارەکە دەستی پیکردووە ، هاوکات تا ئێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی خۆی لەو هێرشە چەکداریەی پارێزگای موسل نه‌گرتوه‌ته ئه‌ستۆ. شایەنی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی چەند کرادریکی تێرۆریستی لە نێو پارێزگای موسڵ دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.




