٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زۆربوونی ژمارەی قوربانیانی پێكدادانەكانی بەرهەڵستكاران و لایەنگرانی مورسی

سەرچاوە: KDP.info

ئەل ئەهەرام ئۆن لاین-KDP.info/ لە ئەنجامی هێرشی خۆپیشاندەرانی لایەنگری مورسی، سەرۆك كۆماری لە سەر كار لادراویی میسر لە نزیك زانكۆی قاهیرە و بەرهەڵستكارانی مورسی لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا 10 كەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 100 كەسی دیكەش بریندار بوو.

 بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "ئەل ئەهەرام ئۆن لاین" رایگەیاند، پۆلیس بەمەبەستی پەرت و بڵاوە پێكردنی لایەنگرانی مورسی و بەرهەڵستكاران، گازی فرمێسك رێژی بەكار هێنا و لە هەمان كاتدا چەندین ئۆتۆمبێلیش ئاگری تێبەردرا.

 بە پێی چەند فیلمێكی ڤیدیۆیی كە لە تۆرە كۆمەڵایەتی و میدیاكان بڵاوبۆتەوە، پیشان دراوە كە هەوادارانی مورسی بەرەو رووی خۆپیشاندەرانی بەرهەڵستكاری مورسی لە مەیدانی تەحریر تەقە دەكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار