سێ گه‌نجی سلێمانی له شه‌ڕه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا لەلایەن هێزه‌کانى YPGوه دەستگیرکران

رۆژئاوای کوردستان – KDP.info / سێ گه‌نجی خه‌ڵکى شاری سلێمانی له شه‌ڕه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا له شاری سه‌رێکانی لەلایەن هێزه‌کانى YPGوه دەستگیرکران و وەک باسیان لیوەکردووە، هەر یه‌که‌یان به‌شێوازێکی تایبه‌ت و رێکخراو ره‌وانه‌ی ریزه‌کانی ئه‌لنه‌سرا کراون . ماڵپەری فورات نێوز بڵاویکردەوە کە له‌ماوه‌ى رابردوودا راگه‌یه‌ندرا بوو که له هەرێمی کوردستانه‌وه گه‌نجان له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه به‌ڕێگه‌ى چه‌ند ناوه‌ندێکى تایبه‌تى ئاینى و مزگه‌وته‌وه به رێکخستن ده‌کرێن و ره‌وانه‌ى به‌ره‌ى چه‌ته و چه‌کداره‌کانى ئه‌لنه‌سرا ده‌کرێن تا له‌ریزى ئه‌و گرووپانه‌دا له‌دژى هێزه‌کانى YPGشه‌ڕ بکه‌ن . سێ گه‌نجەکە به‌ناوه‌کانى ( میران عه‌بدولڵا، زه‌رده‌شت عه‌لى و دابان سلێمان ) له دانپێدانانێکدا رایانگه‌یاند: که به‌ناوى شه‌ڕ له دژى بشار ئه‌سه‌د بردوویانن بۆ رۆژئاواى کوردستان و له شارى تلته‌مر و سه‌رێکانی رووبه‌ڕووى هێزه‌کانى YPGیان کردوونه‌ته‌وه . ئه‌و گه‌نجانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که له‌ناو ئه‌و گرووپانه‌دا که؛ له‌ژێر ده‌مامکى ئیسلامى هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵک، له مزگه‌وته‌کانه‌وه بانگه‌وازى کوشتنى کورد و تاڵانکردنى ماڵ و سامانیان ده‌که‌ن، ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئافرەتانی کورد حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ش به رێگاى به‌هه‌شته‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان زمانى کوردیان له چه‌کداره کورده‌کانیان قه‌ده‌غه کردووه .




