سه‌رۆك کۆماری عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر ده‌كات

سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی میسر له محه‌مه‌د مورسی كرد، هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌شی دووپات ده‌كاته‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و قاهیره له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه په‌ره پێبدات.
سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 24-6-2012به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی میسر دكتۆر موحه‌مه‌د مورسی بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
"فه‌خامه‌تی سه‌رۆكی برا دكتۆر محه‌مه‌د مورسی به‌ڕێز
سه‌رۆك كۆماری عه‌ره‌بیی میسر
سلاَوی خواتان لێ بێت
به‌خته‌وه‌رم له كانگای دڵه‌وه پیرۆزبایی راستگۆیانه‌ی خۆمتان پێ بگه‌یه‌نم به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنتان له هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیی دا كه له میانه‌یدا گه‌لی میسری برا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری به ئێوه سپارد .
بڕوا و متمانه‌ی قوڵی خۆم ده‌رده‌بڕم كه كۆماری عه‌ره‌بیی میسر درێژه ده‌دات به چه‌سپاندن و قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بنیاتی ناوه له دیموكراسیی و په‌ره‌پێدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیبه‌كانی داد په‌روه‌ریی و یه‌كسانیی و به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی بۆ هه‌مو هاولاَتییه‌كانی .
ئێمه له عێراق هه‌مو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له پێناوی پته‌وكردن و فراوانكردنی ئه‌و نێوانه برایانه به‌هێزه‌ی كه هه‌ردو ولاَتمان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه و ده‌به‌ستێته‌وه به‌و جۆره‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراق و میسر و خێر‌و ئارامیی و ئۆقره‌یی و هاریكاریی په‌ره‌پێدان و دیموكراسیی له هه‌ردو جیهانی عه‌ره‌بیی و ئیسلامیی تیادایه .
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك، سه‌رله‌نوێ، پیرۆزبایی راستگۆیانه‌م په‌سه‌بد بفه‌رمون، له‌گه‌ڵ نزامان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئێوه و سه‌ربه‌رزیی و به‌خته‌وه‌ریی و گه‌شه‌سه‌ندنیش بۆ گه‌لی میسری مه‌زن .
برای دڵسۆزتان
جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆك كۆماری عێراق




