٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حكوومەتی توركیا كۆبوونەوەی ئاوارتەی بۆ هەڵسەنگاندنی قۆناغی چارەسەری ساز كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ ئیواەری رۆژی سێ شەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی توركیا كۆبوونەوەیەكی ئاوارتە بە بەشداری هەر یەك لە سەرۆك وەزیر، وەزیری داد، وەزیری ناوخۆ، قوردیناتۆری قۆناغی چارەسەری، بەرپرسی میت و دوو جێگری سەرۆك وەزیر ساز كرا.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی تەقویمی توركی بڵاوی كردەوە كە ئەم كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی ئاوارتەی حكوومەتە و لەم كۆبوونەوەیەدا سەرەڕای ئەو هەنگاوانەی كە تا ئێستە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا جێبەجێ كراون، هاوكات پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە و چۆنیەتی بەرێوە چوونی ئەم پرۆسەیەیش شرۆڤە كراوە و بەرپرسی میت و قوردیناتۆری قۆناغی چارەسەری لەم بارەیەوە راپۆرتێكیان پێشكەشی سەرۆك وەزیر كردووە.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا باسی رووداوەكانی باكووری سووریا و دەنگوی راگەیاندنی خۆسەری لە لایەن پەیەدەیە گفتووگۆی لە سەر كراوە و ئاماژە بەوە كراوە كە رووداوەكانی باكووری سووریا و هەوڵدانەكانی پەیەدە لە بەردەم قۆناغی چارەسەری پرسی كورد نابێت ببنە ئاستەنگ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار