بەدەپە بە مەراسێمێكی جەماوەری پێشوازی لە ئەردوغان دەكات

شرناخ- KDP.info/ بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هەنگاوە مێژوویەكەی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان سەبارەت بە ئەوەی كە ناوی فرۆكەخانەكەی شاری شرناخی كردە ناوی سیاسەتمەداری كورد شەرافەدین ئەلچی، بەدەپەیش بریاری داوە كە بە شێوەیەكی جەماوەری وەڵامی ئەم هەنگاوە بداتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا كاناڵی تیڤی 24ی توركی بڵاوی كردەوە كە بریارە رۆژی هەینی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان بە مەبەستی كردنەوەی فرۆكەخانەی شاری شرناخ كە بە فرۆكەخانەی شەرافەدین ئەلچی بەناو كراوە، سەردانی شاری شرناخ بكات و ئەو فرۆكەخانەیە بە رەسمی بكاتەوە.
لە بەرامبەریشدا پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) بە مەبەستی دەست خۆشی كردن لە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەستی بە ئامادەكاری بۆ سازدانی مەراسێمێكی بەرفراوانی جەماوەری بۆ پێشوازی كردن لە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان كردووە و بریارە بەدەپە زیاتر لە 50 هەزار كەس كۆ بكاتەوە و لە بەردەم فرۆكەخانەی شرناخ پێشوازی لە رەجەب تەییب ئەردوغان بكات.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە شەرافەدین ئەلچی یەكێك بووە لە سیاسەتمەدارەكانی باكووری كوردستان و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی بەشداری كوردستان بووە و ساڵی 2013 كۆچی دوایی كردووە.




