کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بڕیارەکەی ھەڵوەشاندهوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کۆمسیۆن بڕیاری کۆکردنەوەی دەنگەکان لە ھەر پارێزگایەک لەچەند بنکەیەک ھەڵوەشاندهوە.
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoرایگەیاند: دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاردا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جیاکردنەوەی دەنگەکان تەنھا لە چەند بنکەیەک بکرێت، بەڵام ئەم بڕیارە بووە ھۆی نارەزایەتی قەوارەکان ،بۆیە بڕیاردرا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
سیروان ئەحمەد گوتیشی: ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیەکی سازکردو ئەم بڕیارەی ھەڵوەشاندەوە.
ئەحمەد رونیشیکردهوە، وەکو پێشوتر لە بنکەکانی دەنگەکان جیادەکرێنەوە و کار بەم بڕیارە ناکرێت وھەڵوەشاوەتەوە.




