٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیالە.. كاردانەوەی هەڵپەساردنی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا

سەرچاوە: KDP.info

دیالە - KDP.info/ دوای ئەوەی هاوپەیمانی دیالەی نیشتمانی رایگەیاند كە ژمارەیەك لە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە هۆی نالەباری رەوشی ئەمنی و هەروەها كەمی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەو پارێزگایە؛ ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەڵپەسارد؛ لە كاردانەوەیەكدا پارێزگار رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك ناهێڵین ئەنجوومەنەكە پەك بخرێت. لەمبارەیەوە عومەر ئەلحومەیری پارێزگاری دیالە داوای لەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگا كرد كە ئەندامێتی خۆیان هەڵپەساردووە؛ بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان و ئەو كارەشیان بە پەك خستنی ئەنجوومەنی پارێزگاكەی لەقەلەمدا و رایگەیاند كە ئەمە خزمەت لە تیرۆر و گروپە توندڕەوەكان دەكات. هاوكات پارێزگاری دیالە داواشی كرد كە بەهۆی ئەوەی رەوشی ئەمنی تێكچووە فەرماندە ئەمنییەكان دوور بخرێنەوە . لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا ئەلحومەیری روونیكردەوە كە پەكخستنی رۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگا یەكێكە لەو ئامانجانەی كە تیرۆر هەوڵی زۆری بۆ دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار