پەرلەمانتارێک: زیادبوونی رێژەی تەقینەوەکان لە عێراق شەڕێکی تائیفی رانەگەیاندراوە

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت: زیاد بوونی رێژەی تەقینەوەکان بەوشێوەیە واتا شەرێکی تائیفی رانەگەیاندراوە، چونکە ناکرێت لە ناوپایتەخت یەک رۆژ 12تەقینەوە رووبدات و حکوومەت لێی بێدەنگ بێت.
د.سەعید خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لە ماوەی مانگی رابردوو بەشێوەیەکی بێ وێنە تەقینەوەکان زیادیکردووە، سەرەڕای ئەمەش حکوومەت بێ دەنگە و ھیچ ھەڵوێستێکی نییە، بەڵام من گومانم ھەیە کە حکوومەت دەستی لێ ھەیە گەرنا بۆ وا بێدەنگە .
د.سەعید خۆشناو گوتیشی: زیاد بوونی رێژەی کردهوە تیرۆرستییەکان بەم شێوەیەی ئێسته کە رۆژانە روودهدەن، ئەمە شەڕێکی تائیفی رانەگەیاندراوە، چونکە ناکرێت لە ناو پایتەختی وڵات لەیەک رۆژدا 12تەقینەوە رووبدات.
خۆشناو رونیشیکردهوە، ھۆکارەکەشی بۆئەوە دەگرێتەوە کەناکۆکی لە نێوان لایەنەسیاسییەکان بەردەوامە و تاوەکو چارەسەریش نەکرێت ئەستەمە کردەوەکان کۆتایی پێ بێت.




