بەها ئەعرەجی: لەپرۆسەی سەندنەوەی متمانە پاشەکشە ناکەین و ئیمزاکانمان ئامادەن

بەها ئەعرەجی سەرۆکی کوتلەی ئەحرار رەتی کردەوە کەرەوتی سەدر و کوتلەی ئەحرار پاشەکشەیان کردبێت لەمەسەلەی سەندنەوەی متمانە لەمالیکی و ڕایگهیاند که ئهوان 40 ئیمزای کوتلەی ئەحراریان ئامادهیه بۆ ئهوهی ههرکاتێک پێویست بکات بیخهنه پاڵ ئیمزای کوتلهکانی تر.
ئەعرەجی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (فورات نیوز) رایگەیاند کەبەشداربووانی کۆبونەوەی هەولێر و نەجەف هیچ کارێکی نایاسایی ونادەستورییان نەکردووە بەپێچەوانەوە کارەکانیان زۆر دەستوری و یاسایی بووە، بۆیە پێویست ناکات بەکاری نایاسایی تاوانبار بکرێن.
ناوبراو جێبەجێ نەکردنی بریارەکانی کۆبوونەوەی هەولێری خستە ئەستۆی هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە و گوتی: بەداخەوە هاوپەیمانیی نیشتیمانی و مالیکی فاکتەری سەرەکی بوون بۆ ئاڵوز کردنی بارودۆخەکە و مالیکی دەسەڵاتەکانی ناو هاوپەیمانیی نیشتیمانی هەمووی خستە دەستی خۆیەوە.




