لە هەولێر سەنتەرێكی تەندروستی بیانی دادەخرێت

هەولێر - KDP.info/ لە شاری هەولێر سەنتەرێكی چارەسەری تەندروستی بیانی داخرا بە هۆی ئەوەی بەرامبەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی لیژنەی تەندروستی كەمتەرخەم بووە. بەرێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بە پشتبەستن بە بڕیارەكانی لیژنەی لێكۆلینەوە و بە پێی فەرمانی وەزاری بڕیاریان دا بە داخستنی سەنتەری ئەستەنبوڵ بۆ نەخۆشییەكانی قورگ و لوت و گوێ لە هەولێر بۆ ماوی چل و پێنج رۆژ بە هۆی ئەوەی كەمتەرخەم بووە لە رێنماییەكانی تەندروستی و پابەند نەبووە پێیانەوە، جێی ئاماژەیە لە شەش مانگی رابردوودا نۆ سەنتەری دیكەی پزیشكی لە ناو شاری هەولێر داخراون .




