باڵەخانەی ئەنجوومەنی شارەدێی رەشاد تەقێنرایەوە

كەركووك - KDP.info/ سەرچاوەیەكی پۆلیس لە پارێزگای كەركووك ئاشكرای كرد بالەخانەی ئەنجوومەنی شارەدێی رەشاد لەلایەن تیرۆریستانەوە تەقێنرایەوە، لەم بارەیەوە عەمید سەرحەد قادر بەریوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەكانی كەركوك وێرای پشتراستكردنی هەوالەكە ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێك لەناو بالەخانەكەدا، دوو ئەندامی هێزەكانی سەحوەش كوژران . هاوكات پۆلیسی كەركوك ئاشكرای كرد سەر لەبەیانی ئەمرۆ تەرمێكی نەناسراو لە گەرەكی واستی شاری كەركووك دۆزرایەوە كە كە تەمەنی لەنێوان سیی بۆ سیی و پێنج ساڵ دەبێت و جێی گوللە بە سەرییەوە دیارە.




