٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

متمانە لە وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان سەندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەفغانستان – KDP.info/ دوای كەمتر لە یەك ساڵ لە دەست بەكاربوونی موجتەبا پەتەنگ وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان لە لایەن پەرلەمانی ولاتەكەی متمانەی لێ سەندرایەوە. لەمبارەیەوە عەبدولرەئوف ئیبراهیمی سەرۆكی پەرلەمانی ئەفغانستان رایگەیاند سەد و سی و شەش ئەندام دەنگیان بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیری ناوخۆ داوە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە داوا لە حامد كارازای سەرۆكی ئەفغانستان دەكەن رەزامەندی لە سەر ئەم بریارە بدات . جێی باسە لە چەند مانگی رابردوو لە لایەن پەرلەمانەوە وەزیری ناوخۆ بۆ لێپرسینەوە، بانگهێشتی پەرلەمان كرابوو، بەلام ناوبراو ئامادەی هیچ یەك لە دانیشتنەكانی پەرلەمان نەبوو، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی ئەندامانی پەرلەمان

 

هەواڵی پەیوەندیدار