٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی رەتكردەوە بۆ ئەمساڵ بودجەی تەواوكارییان هەبێت‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا  –  KDP.info  / پێشبینی دەكرێت  بۆ ئەمساڵ هیچ بودجەیەكی تەواوكاری بوونی نەبێت. لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی رەتكردەوە بۆ ئەمساڵ بودجەی تەواوكارییان هەبێت‌و رایدەگەیەنێت: لەم كەمبوونەوەی داهاتەكانی فرۆشتنی نەوت لە 6 مانگی رابردوودا، كورتهێنانێكی دارایی راستەقینەی لەبودجەدا دروستكردووە. لەلایەكی دیکەوە بۆ سۆمەرییە نیوز  سامر غەزبان سەرۆكی دەسته‌ی راوێژكارانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەدووری زانی لەمساڵدا هیچ بودجەیەكی تەواوكاری لە ئارادا بێت،چونكە بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی نەوت، داهاتەكانی عێراق كەمیكردوە. هەروەك حەیدەر عەبادی  سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە پیداوە: بەهۆی كەمی داهاتەكانی فرۆشی نەوتەوە پێشبینی دەكەن بۆ ئەمساڵ هیچ  بودجەیەكی تەواوكاری بوونی نەبێت، حیدەری رایگەیاند: لەساڵی رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بودجەی تەواوكاری دا‌و ەو پەسەندی  كردووە كە گەیشتۆتە 10 ملیار دۆلار بوو، بەڵام ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیكردەوە و بڕیار درا بخرێتەسەر بوجەی گشتی ئەمساڵ. هاوكات لەبارەی ئەوەی پێشتر حكومەتی عێراق رایگەیاندبوو لەمانگی تەمموزدا بودجەی تەواوكاری عێراق رەوانەی پەرلەمان دەكەن، نەجیبەنەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان وتی: تائێستابودجەی تەواوكاریی عیراق دیار نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار