٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مانگی رابردوودا، لە سنووری هەرێمی کوردستان 488 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراون

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر–KDP.info  / لە مانگی حوزەیران   رابردوودا، لە سنووری هەرێم 488 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراون و هەولێر لە كوشتن یەكەمە و سلێمانیش لە دەستدرێژی سێكسی یەكەمەوە و دیارترین تاوانی ئافرەت كوشتنیش لە دهۆك بە توندوتیژی هەژمار نەكراوە.ئاماری رەسمی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بڵاو دەكاتەوە، كە بە شێوەی مانگانە ئەو بەڕێوبەرایەتییە لە رێگەی نووسینگەكانیەوە بە پشت بەستن بە راپۆرتی پۆلیس و نەخۆشخانە ئامادەی دەكات.    لە پارێزگای هەولێر توندوتیژی زیادی كردووە، بەو پێیەی ساڵی پار یەك حاڵەتی كوشتن و 110 حاڵەتی توندوتیژی تێدا تۆمار كرابوو.117 توندوتیژی دژی ئافرەتان ئەنجامدراوە و حاڵەتەكانیش بەم شێوەیەیە: كوشتن 3، خۆكوشتن 3، سووتان 14، خۆسووتان 8، سكاڵا 148، سێكسی 1 هەروەها لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا ساڵی رابردوو 191 حاڵەتی توندوتیژی تۆمار كراوە و لە دهۆك 62 حاڵەت و لە گەرمیان 57 حاڵەت بووە. جێی سەرنجە لە ئامارەكەی ئەمساڵی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی دژ بە ژنان، دیارترین تاوانی كوشتنی دوو ژن لە دهۆك بە تاوانی توندوتیژی دژی ژنان هەژمار نەكراوە. لە هەرێمی كوردستان بۆ كەمكردنەوەی ئاماری دیاردەی توندوتیژی هەر حاڵەتێكی سووتان ئەگەر ژنەكە سكاڵای نەبێت، یان كەسوكاری ئەوا بە (قەزاو قەدەر) هەژمار دەكرێت و هەر حاڵەتێكی كوشتنیش كەس سكاڵای نەبێت، داواكاری گشتی بەدواداچوونی بۆ ناكات و حاڵەتەكە بە (قەزاو قەدەر) هەژمار دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار