داواکەی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە رەتدەکرێتەوە

تورکیا – KDP.info / دوای ئەوە عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لە رێگای راگەیاندراوێکەوە داوای کرد ده‌ره‌فه‌تی پێبدرێت له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه په‌یامی خۆی له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ر بخاته‌ڕوو، حكوومه‌تی توركیاش ئەو داوایەی ره‌تکردەوە رایگەیاند کە ناکرێت مینبەری بەندیخانە بۆ لێدوانی رۆژنامەوانی بەکار بێت، پارتی ئاشتی و دیموكراتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به دیداری شاندی به‌ده‌په له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رابه‌ری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه لە ئیمراڵی ئاشكرایكرد ئۆجه‌لان رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت كاری زیاتر بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بكات به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌كانی كه‌م و كورتن، داواشی له حكوومه‌تی تورکیا كردووه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه په‌یامی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی كاری باشتر و زیاتر بكات.له‌به‌رامبه‌ردا بوڵنت ئارینج، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند وڵاتی توركیا دوڵەتێکی یاسایه‌و یاساكان ده‌ست نیشانی ده‌كه‌ن چۆن و له چ دۆخێك‌دا له گه‌ڵ حكومدراوان ره‌فتار بكرێت، ده‌شڵێت: ئۆجه‌لان ده‌توانێت خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی بۆ رێك بخرێت به‌ڵام به‌پێی یاساكانی توركیا پێناچێت ئه‌و كاره بگونجێت.لە ئێستەدا بە پی یاساکانی تورکیا ناگوونجیت بەندکراوێک مینبەری بەندیخانە بۆ کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەکاربهینێت.




