٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەوی رابردوو پارێزگاری هەولێر بازارەكانی قەیسەری و دەوروبەری قەڵاتتی بەسەركردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی بازارەكان و كارو پرۆژە خزمەتگوزاری و جوانكارییەكانی دەوروبەری قەڵات، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر نیوەشەوی رابردوو بەسەركردنەوەیەكی مەیدانی بازارەكانی قەیسەری هەولێری كرد .

  لەو بەسەركردنەوەیەدا وێرای دیدارو چاوپێكەوتن و بەشداریكردنی هاولاتیان لە جوولەو گەران و بازاركردنیان لەنێو بازارەكانی پایتەخت تا درەنگانی شەوو بەتایبەتیش لە بازارەكانی قەیسەری و دەوروبەری قەڵات كە نیشانەی سەقامگیری و بەرقەراربوونی ئارامی و هێمنییە، لەنزیكەوەش ئاگاداری ئەو كارو پرۆژە خزمەتگوزاری و جوانكاریانەی دەوروبەری قەڵات بوو، لە نۆژەنكردنەوەی سەرجەم بازارەكانی قەیسەری بە شێوازێكی سەردەمیانەو لەسەر هەمان ستایلی كاتووری خۆی و، ئەو بەرنامەی بەردرێژكردنی شەقامەكانی دەوروبەری قەڵات كە ئێستا بە چەند قۆناخێك و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا لەواری جێبەجێكردنە، كە كۆی گشتی بودجەكانیان نزیكەی 16ملیار دینار دەبێت و روخسارێكی كلتووری و شارستانی جوان بەو دەوروبەری قەڵات دەدات كە نزیك بێت لە ستایل و شێوازی بیناسازی مێژوویی و كلتووری قەڵاتی هەولێر، كە چاوەروان دەكرێت لەسالی 2014بە شێوەی هەمیشەیی بخرێتە نێو فەرهەنگی شوێنەوارە جیهانییەكانی یونسكۆ و ناوبانگ و پێگەیەكی جیهانی بەدەست بهێنێت .

 

هەواڵی پەیوەندیدار