٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەساری: چیتر بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەمالیکی پێویستیمان بە کۆکردنەوەی ئیمزا نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەحمەد مەساری ئەندامی لیستی ئەلعیراقیە رایگەیاند:لەوانەیە ئیمزای کۆکراوە بۆ سەندنەوەی متمانە لەمالیکی بگاتە زیاتر لە 180 ئیمزا بەڵام ئێستا پێویستیمان بەکۆکردنەوەی ئیمزا نییە چونکە لەرێگای بانگهێشتنی بۆ لێپرسینەوە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە.
رۆژی یەک شەممە 24/6/2012  ناوبراو لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (فورات نیوز) رایگەیاند: دوو رێگای یاسایی هەیە بۆ سەندنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیران یەکێکیان لەرێگای سەرۆک کۆمارەوەیە ئەوی تریش لەرێگای بانگهێشتکردن بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و لێپرسینەوە دەبێت، ئێستا ئێمە رێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ رێگای دووەم دەگرینە بەر کەرێگایەکی تەواو دەستورییە بۆ سەندنەوەی متمانە لەمالیکی لەلایەن کوتلەکانەوە بۆیە ئێستا پێویستمان بەکۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتاران یان ئیمزای سەرۆک کۆمار نیە چونکە لەرێگای بانگهێشتنی بۆ لێپرسینەوە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەی لێ وەردەگیرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار