ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێگا به‌و كه‌سانه نا‌دات کە دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه خۆیان كاندید بكه‌ن

بەغدا – KDP.info/ ئه‌ندامێكی لیستی موته‌حیدون له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌نیازه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا رێ به‌و كه‌سانه نه‌دات خۆیان بۆ ئه‌ندامیەتی په‌رله‌مان كاندید بكه‌ن كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه. وه‌حده جومه‌یلی ئه‌ندامی لیستی موته‌حیدون كه له لایه‌ن ئوسامه نوجه‌یفیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند: مه‌رجداركردنی ئه‌ندامیەتی پەرله‌مان ته‌نیا بۆ هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و بێبه‌شكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پاڵ ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی‌دا ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی تریشیان هه‌یه داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌رییه و پیویستیشه بۆ دڵنیابوون له دڵسۆزیی هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت ببێته نوێنه‌ری گه‌لی عیراق. ئەندامەکەی ئه‌ندامی لیستی موته‌حیدون ئەوەشی زستەروو کە پارتە گه‌وره‌كان نایانه‌وێت مه‌رجی ره‌گه‌زنامه و هه‌بوونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له یاسای هه‌ڵبژاردندا جێگیر بكرێت، چونكه زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌ن و بڕوانامه‌ی زانكۆیان نیه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : له‌به‌ر ئه‌وه په‌رله‌مان گه‌یشتۆته ئه‌و رایه‌ی له‌یاسای هه‌ڵبژاردندا كاندیدكردنی ئه‌و كه‌سانه قبوڵ نه‌كات كه خاوه‌نی دوو ره‌گه‌زنامه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستبه‌رداری ره‌گه‌زنامه‌ی دووه‌میان نه‌بن چونكه وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت زۆربه‌ی كێشه‌كانی عیراق به‌هۆی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه.




