حكوومه‌تی به‌غدا له‌بودجه‌ی 2014 كرێی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

بەغدا –KDP.info/ ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تی به‌غدا له‌بودجه‌ی 2014 كرێی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات. هه‌یسه‌م جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپەری ئەمر پێشبینی ده‌كات، حكوومه‌تی به‌غدا ، له‌پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی2014 كرێی كۆمپانیانه‌وتیه‌كانی هه‌رێم بدات. ئەو ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەوەشی خستەروو: کە لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی‌و فالح ساری‌و نه‌جیبه نه‌جیب له‌گه‌ڵ 4 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، راسپێردراون بۆ تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تایبه‌ت به‌نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم وحكوومه‌تی فیدراڵ، هه‌یسه‌م جبوری ڕوونیشیكرده‌وه كه به‌مزوانه لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێده‌چێت كرێی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم له‌بودجه‌ی 2014 عێراق، به‌مه‌رجێ دیوانی چاودێری دارایی عێراق په‌سه‌ند‌و جێگیری بكات.




