٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەكێتی زانایان داوا لە لایەنەكان دەكات مزگەوت نەكەنە شوێنی رێكلامی هەڵبژاردن

سەرچاوە: KDP.info

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات مزگەوت‌ و شوێنە ئایینییەكان‌ و دروشمە ئایینییەكان وەك كەرەستەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن.
لە پەیامی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هاتووە "لە سەروبەندی هاتنی وادەی رێكلامكردن بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان نزیكدەبینەوە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان مزگەوت‌ و شوێنە ئایینییەكان‌ و دروشمە ئایینییەكان وەك كەرەستەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا، زانایانی ئایینی ئیسلامی دەڵێن دەبێت شوێن و دروشمە ئایینییەكان پارێزگارییان لێ بكرێت‌ و نەخرێنە ناو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەوە و دەست بە سەربەخۆیی ئەم شوێنانەوە بگیرێت، چونكە ئەمانە شوێنی گشتی‌ و پیرۆزن، بەكارهێنیان بۆ ریكلامی هەڵبژاردن، زیانگەیاندنە بەم پێگانە‌ و بچووكردنەوەی ئەم شوێنە پیرۆزانەیە.
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لە كۆتایی پەیامەكەیاندا گووتوویانە چاكتر وایە كێبڕكێ‌ لەسەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری‌ و ئاوەدانكردنەوە‌ و گوزەرانی خەڵك بكرێت و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی ئەوقافیش رێوشوێنی خۆیان هەبێت بۆ هەر سەرپێچییەك، كە ئەنجام بدرێت

هەواڵی پەیوەندیدار