٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەھرۆ سەعید عەبدوڵڵا: کاری دروستکردنی 2 ھەزار قوتابخانە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/راوێژکارێکی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: کاری دروستکردنی  2ھەزار قوتابخانە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی، وەک قۆناغی یەکەمیش لەچەند رۆژی داھاتوو  250قوتابخانە دەدەنە تەندەر.

نەھرۆ سەعید عەبدوڵڵا راوێژکاری وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری پەروەردەی راسپاردووە بۆ ئەوەی  2ھەزار قوتابخانە دروستبکرێت، بۆیە ئێستەا کارەکانی ئێمە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بەپێی دیزاینی نوێی ئەو قوتابخانانە بە شێوەیەکی مۆدێرن و زۆر بەخێرای تەواو دەبن و کارمان بۆی کردووە و لەچەند رۆژی داھاتوو دەیدەینە تەندەر، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی قوتابخانەکان بکرێت.

نەھرۆ گوتیشی: ئەو کۆمپانیایەی ئەم ئەرکەی پێدەسپێردرێت، پێویستە لە ماوەی مانگێک دەست بە دروستکردنی بکەن.

سەعید عەبدوڵڵا راشیگەیاند: وەک قۆناغی یەکەم 250قوتابخانە دەدەینە تەندەر.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەولەویەت لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە بۆ ئەو شوێنانەیە کە سێ دەوامی تێدا دەکرێت و زۆر زەروورە، ئەمەش بە ھەماھەنگی دەبێت لە گەڵ بەرێوبەرایەتییەکانی پەروەردە.

هەواڵی پەیوەندیدار