بەپێی بەڵگەنامەیەک حکوومهتی عێراق ههوڵی داخستنی 44 کهناڵی راگهیاندنی داوه

لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی باسی ئازادی رادەربرین دەکات، دەستەی ئازادی رۆژنامەنووسان لەعێراق بەڵگەیەکی دەستەی راگەیاندنی عێراقی ئاشکرا کرد کەئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراوە بۆ قەدەغەکرنی 44 کەناڵی راگەیاندن و وەستاندنی کارەکانیان.
لەبەیاننامەیەکدا دەستەی ناوبراو رایگەیاند: بریارەکە لەکاتێکدایە کە ململانێی نێوان مالیکی و رەوتی سەدر روو لەتەشەنە کردن دەکات و رۆژنامەنووسانیش دەڵێن ئەوان ئێستا دوچاری فشارێکی زۆر بونەتەوە.
بەڵگەکە دەری دەخات کە وەزارەتی ناوخۆش ڕازی بووە بەوەی 5 کەناڵی کوردی و دەستگای بی بی سیی بەریتانیایی و چەندان کەناڵ و ئێسگەی تر لە عێراق دابخرێن.
بەپێی بەڵگەنامەکە کە لە لایەن بەڕێوەبەری دەستەی پێوەندی و ڕاگەیاندنی سەربە حکوومەتی عێراقی بە وەکالەت بَلاو کراوەتەوە و ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆیشی بەسەرەوەیە، هێزەکانی ناوخۆ فەرمانیان پێ کراوە 44 کەنال و هۆکاری ڕاگەیاندنی نێوخۆیی و بیانی ڕابگرن.
بەڵگەنامەکە کە واژۆی بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق، عەدنان ئەسەدیی بەسەرەوەیە، نیشانی دەدات کە ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکدرنی فەرمانەکە بگیرێتە بەر.
کەی ئێن ئێن، کە لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەرَێوە دەبرێت، پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی و کەرکووک کە سەربە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە و کەناڵی (المتحدە) و هەروەها ڕادیۆ نەوا، لەنێو ئەو کەناڵ و ئیستگانەدان کە بڕیاری داخستنیان دراوە.
بەغدادیە، شەرقییە، بی بی سی و ڕادیۆ مۆنتیکارلۆ و ڕادیۆ سەوا و دەنگی ئەمەریکایش لەو کەناڵە دیار و بەرچاوانەن کە بڕیاری ڕاگرتنیان دراوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە دوێنێ بڵاو بووەتەوە، هەریەکە لەو کەناڵانە بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی یاسایی بڕیاری داخستنیان دراوە




