٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەشتیەكی فرۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس هێری ئێس ترومان لە كەنەداو جێگر بوو

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسی هەواڵی شینهوا-KDP.info/ دوای 5 مانگ دواكەوتن هێزی دەریاوانی ئەمەریكا كەشتی فرۆكە هەڵگری ( یو ئێس ئێس هێری ئێس ترومان) لە كەنداو جێگر كرد. ئادەم كوین سوینی فەرماندەی هێزی گورز وەشێنی ئەو كەشتییە فڕۆكە هەڵگرە لە بەیاننامەیەكدا رایگەاند، هێزی گورز وەشێنی كەشتی فرۆكە هەڵگری (یو ئێس ئێس هێری ئێس ترومان) ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی و جێگر بوونی لە كەنداو. لە بەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی رابردوو بە هۆی گرفتی بوودجەی سەربازی پرۆسەی جێگربوونمان لە كەنەدا داوخرا، ئێستە ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدانی ئەركەكانمانین. جێی ئاماژە پێدانە، گروپی گورزوەشێنی كەشتی فرۆكەهەڵگری یو ئێس ئێس هێری ئێس ترومان لە 6000 هەزار چەك و دەریاوان و سەربازی مارینز پێكهاتووە و هەروەها لە پاڵ دوو كەشتی فڕۆكە هەڵگری  یو ئێس ئێس بولكلی و یو ئێس ئێس ماسۆن  ئەركەكانیان جێی بەجێی دەكەن .

هەواڵی پەیوەندیدار