٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەوەی شاژنی بەریتانیا كوڕێكی بوو

سەرچاوە: KDP.info

لەندەن- بی سی سی نیوز-  KDP.info/   كیت هاوسەری شازادە ویلیام و بووكی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا كوڕێكی بوو. ئەو منداڵە بە كەسی سێیەم لە رێزبەندی جێنشینانی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا هەژمار دەكرێت. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 23-7-2013 لە كاتێكدا، شازادە ویلیام، هاوڕێتی کیتی هاوسەری بۆ نەخۆشخانە سەنت مێری لە شاری لەندەن دەکرد، لە كاتژمێر 4 و 24 خوڵەكی سەر لە بەیانی بەكاتی لەندەن منداڵەكەی بوو. جێی ئاماژە پێدانە خانمی كیتی لە هەمان نەخۆشخانە منداڵەكەی بە دونیا هێنا كە شازادە دایانا هەر دوو كوڕەكەی " ویلیام و هێری" بە دونیا هێنا بوو . شازادە ویلیام " لە هێزیی ئاسمانی بەریتانیا خزمەت دەكات و هاوشێوەی هەموو باوكەکان، مۆلەتی باوكانەی وەرگرتووە. وابڕیارە بەیاننامەی لە دایكبوونی كوڕی كاترین و ویلیام لە سەر تابلۆیەكی گرانبەها لە بەردەم حەوشەی پێشەوەی كۆشكی باكینگهام هەڵبواسرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار