نێچیرڤان بارزانى و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كۆ بوونه‌وه
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى ته‌ممووزى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه وه‌كى كونسولى گشتیى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جۆزیف پێنینگتۆن كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست. كونسولى گشتیى تازه‌ى ئه‌مه‌ریكاش خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركى تازیدا له هه‌ولێر ده‌ربڕى و هیواى خواست به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا، بتوانێت بره‌و به په‌ویوه‌ندیى دووقۆڵیى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا بدات. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كو كونسولخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، ئیتر له كوردستانه‌وه ڤیزاى ئه‌مه‌ریكا به هاووڵاتیان ده‌دات، سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئه‌مه‌ى به هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى و دڵخۆشكه‌ر دانا.
ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا بوون. له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كان له نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراقدا، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. لاى خۆیه‌وه كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكاش سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا و سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى بۆ هه‌ولێر و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداى به هه‌نگاوى ئه‌رێنى و له خزمه‌تى هه‌موو عیراقدا له قه‌ڵه‌م دا.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشى مرۆیى له سووریا، دووپاتى كرده‌وه كه به لاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌كه‌وێته ناوچه‌كانى كوردستان له سووریا و گه‌لى كورد له سووریا به مافه‌كانى شاد ببێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان كرد كه ئێستا ژماره‌یان له سه‌رووى سه‌د و شه‌ست هه‌زار كه‌سه و داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌مه‌ریكا و عیراقیش ئاوڕ له‌و په‌نابه‌رانه بده‌نه‌وه هاوكارییان بكه‌ن.




