یەکەمەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی بە دوو ملیۆن دینار خەڵات دەکرێن

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیار درا یەکەمەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی لەسەر ئاستی پارێزگاکان خەڵات بکرێن ھەریەکەیان بە دوو ملیۆن دینار، ئهو بڕیاره ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
شوان محهمەد تەھا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoرایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیار درا قوتابیان پۆلی شەشی ئامادەیی ئەوانەی پلەی یەکەم تا دەیەمیان بەدەست ھێناوە ھەریەکەیان بە دوو ملیۆن دینار خەڵات دەکرێن.
تەھا گوتیشی: ئەمە تایبەت نییە تەنھا بە عێراق، بەڵکو پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.




