پڕۆژە یاسای بەفەرمی ناساندنی زمانی کوردی دەنگی لەسەر نەدراو دواخرا.

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دەڵێت: بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەنگ لە بارەی پڕۆژە یاسای ناساندنی زمانی کوردی بە شێوەیەکی فەرمی بدرێت، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا، بۆیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.
موئەیەد تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: پێشتر لە گەڵ لایەنەکان رێکكەوتین بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبی بهفەرمی بناسرێت، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا عەرەبەکان دەنگیان پێ نەدا و سەلماندیان کە بیرکردنەوەیان شۆفینیانەیە، بۆیە لە بەر ئەوەی رەتکراوە دوامان کرد دوابخرێ بۆ کاتێکی دیکە، تاوەکو رێکكەوتینی لە بارەوە دەکرێت.
موئەید تەیب گوتیشی: لە دەستور باسی لە زمانی کوردی کردووە، بەڵام ئێمە ویستمان بەم یاسایە رونتر بێتەوە و ببێتە زمانی فەرمی لە پاڵ زمانی عەرەبی.




