٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ لیژنەیەکی 21کەسی بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی پێکھات.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سکرتێری حزبی ئازادی کوردی لەسوریا ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان لیژنەیەکی  21کەسی پێکھات و پێویستە لە ماوەی مانگێک کارەکانیان تەواو بکەن و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی سازبکرێت.

مستەفا جومعە سکرتێری حزبی ئازادی کوردی لەسوریا بەkdp.info راگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ولایەنەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان شەش کاتژمێری خایاند و ھەموولایەنەکان رای خۆیان لە بارەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی دەربری، کە باس لەچی بکرێت و چ جۆرە بڕیارێک بدرێت.

مستەفا جومعە گوتیشی: لەو کۆبوونەوەیە لیژنەیەکی 21کەسی پێکھات و بڕیارە رۆژی پێنج شەممە دوبارە لە گەڵسەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە، سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ ئەو کۆنگرەیە.

جومعە رونیشیکرده‌وە، ھەر لە کۆبوونەوەکدا بڕیار درا ئەو لیژنەیە لە ماوەی مانگێک ئامادەکارییەکان تەواو بکە، بۆ ئەوەی کۆنگرەکە سازبکرێ، چونکە گۆڕانکاری بەردەوام لە ناوچەکەدا روودەدات.

ناوبراو راشیگەیاند: سوپاسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆ کۆکردنەوەی ھەموو لایەنەکان کە ئەمەگرنگیەکی تایبەتی ھەیە بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار