لەماوەی شەش مانگی رابردوو لە کوردستان 14پیاوکوژراون وخۆیان کوشتووە.

سلێمانی -تایبەت بەKDP.info/ سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاشکرایدەکات، رۆژ بەرۆژ توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە زیاد بوون دایە و لە ماوەی شەش مانگی رابردوش 2پیاو کوژراون و12 دیکەش خۆیان کوشتووە.
بورھان عەلی سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوو 83حالەتی توندوتیژی بەرامبەر بەپیاوان ھەبووە و دوو پیاوکوژراون و12 دیکەش خۆیان کوشتووە.
بورھان عەلی گوتیشی:لە گەڵ پێشوەچونی کۆمەڵگاو سەربەخۆبوونی تاک وھەبونی دارایی تایبەت بە ئافرەتان، رێژەی توندوتیژیش بەرامبەر بە پیاوان زیاد دەبێت.
ناوبراو رەتیشیکردهوە لە ساڵی رابردوو 400پیاو کوژرابن و گوتی: ئەمە ئاماری چەند ساڵی رابردوە نەک تەنھا ساڵێک ولەساڵی رابردوو 40پیاو کوژراوە.




