٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوی یەكەمین كۆبوونەوەی پێكهێنانی لیژنەی ئامادەكاریی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد

سەرچاوە: KDP.info

لە ڕۆژی دووشەممە 22ـی 7ـی 2013ـدا لە نووسینگەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی 39 لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی كوردستان لەسەر داوا و بە سەرپەرشتیی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بۆ باسكردنی هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد و دانانی لیژنەی ئامادەكاری ئەنجامدرا.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا جەنابی سەرۆك بارزانی بە ناوی خۆی و بەڕێزان مام جەلال و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەخێرهاتنی هەموو لایەنەكانی كرد و ئاماژەی بە كۆمەڵێك خاڵی ستراتیژیی سەرەكی بۆ بەستن و سەرخستنی كارەكانی كۆنگرەكەی كرد. تێكڕای لایەنە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بەوەی كە پێویستە گەلی كوردستان ببێتە خاوەنی وتار و ستراتیژییەكی یەكگرتوو لەسەر بنەمای گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و كاركردن بۆ گەییشتن بە چارەسەرێكی سیاسی و ئاشتی و عادیلانەی كێشەی كورد و هێنانەدیی مافە ڕەواكانی.

كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە لەسەر گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و ئاشتی و پەیڕەوكردنی ڕێوشوێنی دیموكراتیانە و ڕێزگرتنی ئیرادەی گەلی كوردستان لەسەرجەم پارچەكاندا بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەكانیان. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كار بۆ سەرخستنی كۆنگرەكە بكرێ دوور لەهەموو جۆرە هەڵوێست و ئایدیۆلۆژییەكی حیزبیی بەرتەسك.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كرا كە كار بكرێت بۆ ئەوەی بڕیار و راسپاردەی كۆنگرە بە شێوەیەكی عەمەلی بێت و لە خزمەتی سەرخستنی كۆنگرە و بەرەوپێشبردنی دۆزی گەلی كورد بێت و هەنگاو بنرێت بۆ بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ بە گشتی و ئازادییەكان و مافەكانی ژنان بەتایبەتی لە پێناو بەرقەراركردنی كۆمەڵگایەكی دیموكراسی.

هەموو لایەنەكان هاوڕا بوون لەسەر كاركردن بۆ سەرخستنی كۆنگرەو دانانی رێوشوێن و كاری لۆجیستی پێویست بۆ گەیاندنی پەیام و ئامانجەكانی كۆنگرە و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ جێبەجێكردن و بەدواداچوونی بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرە. ئامادەبووان جەختیان لەسەر بەشداری كاریگەرانەی ژنان و لاوان و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كردەوەو بە گرنگی بایەخ بە پێكەوەژیانی تێكڕای نەتەوەكانی كوردستان درا.

كۆبوونەكە ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندی حزبە سیاسییە كوردستانییەكان لەسەرجەم پارچەكانی كوردستان كرد و جەخت لەسەر كاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردەوە بۆ گەیشتن بە مافە رەواكانی كورد.

لە كۆتاییدا كۆبوونەوەكە بڕیاریدا لێژنەیەكی ئامادەكاری لە 21 ئەندام كە نوێنەری سەرجەم لایەنەكانی كوردستان بێت، پێك بێت بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا، كۆنگرە ببەسترێت. 

ناوی لایەنە بەشداربووەكانی كۆبوونەكە:

1-    پارتی دیموکراتی کوردستان

2-    یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

3-   پارتی کرێکارانی کوردستان

4-    کۆنگرەیا جڤاتا دیموکرات DTK

5-    حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

6-   پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP

7-   ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریا

8-   ئەنجوومەنی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان

9-    حزبی دیموکراتی کوردستان

10-KNK

11-پارتی ژیانەوەی ئازادیی کوردستان

12- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

13-   کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

14- بزووتنەوەی گۆڕان

15-    حزبی شیوعی کوردستان

16-  حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

17-   بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان

18- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

19- کۆمەڵی مافی مرۆڤ لە باکوور

20- پارتی ئازادیی کوردستان

21- پارتیا سۆسیالیستا کوردستانێ PSK

22-    پارتیا ماف و ئازادییا Hak-Par

23-  KESK

24-  پارتی سەربەخۆیی کوردستان

25-  تەڤگەرا دیموکراتا ژنێن کوردستانێ

26- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

27- کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران

28-  گرووپی دیالۆگی دیجلە و فورات

29-   پارتیا ئازادی و سۆسیالیزم

30-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

31-   سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

32-  MEYA-DER

33-     تەڤگەرا ئیسلامیا گەل

34-    پارتی دیموکراتی بەشدار KADEP

35-   DDKD

36-   پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان

37-   حزبی ئایندەی کوردستان

38-    یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

39-     پارتی دیموکراتی کوردستان – باکوور

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار