٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دلێرتارق: وردبینی کردن لە ناوی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری لە قۆناغی کۆتایی دایە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، وردبینیکردنی لیستی ناوی دەرچووانی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری لە قۆناغی کۆتایی دایە و بەم نزیکانە تەواو دەبێت  و رەوانەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەکەنەوە.

دلێر تارق و تەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی ھەرێمی کورستان بەkdp.infoراگەیاند: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتی لیستێکی ناوی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بۆ ئێمە رەوانەکرده‌وە ، کە ژمارەیان18  ھەزارو 943کەسە و ئێسته‌ خەریکی وردبینی کردنن لەناوەکان و لەقۆناغی کۆتاییدایە و ھەرکاتێ تەواو بوو رەوانەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دکەنەوە .

دلێر تارق گوتیشی: مەبەست لەو وردبینیکردنە بۆ ئەوەیە کە رەنگە ھەندێک لەو دەرچوانە دامەزرابن ، چونکە ئەمە تایبەتە بەو دەرچوانەی کە تاوەکو ئێسته‌ دانەمەزراون.

بیمەی بێکاری لە بودجەی ئەمساڵدا ھاتووە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە و بۆ ھەر دەرچویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان کە دانەمەزراوە بری150ھەزار دینار مانگانەی پێ دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار