یهكێتی ئهوروپا رهزامهندی پێشاندا باڵی سهربازی حیزبوڵای لوبنان بخاته لیستی تیرۆرهوه.

سوریا – KDP.info / ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، وهزیرانی دهرهوهی یهكێتی ئهوروپا رهزامهندیان نیشاندا، باڵی سهربازی حیزبوڵای لوبنانی بخاته لیستی تیرۆرهوه. ئەم بریارەی یەکێتی ئەوروپا دوای بەشداری ئەو باڵی سەربازیی حزبووڵا لوبنان دێت لە جەنگی ناوخۆی سوریا کە بە هۆیەوە سەدان لە هاوڵاتیانی سوریا کوژران و بریندار بوون . لای خۆیەوە حزبوڵای لوبنان لە یەکەم کاردانەوەیدا ئەو بریارەی یەکێتی ئەوروپای رەتکردەوە بە نادادپەروەری لەقەڵمدا ، لە بەیاننامەکدا حزبوڵای لوبنان ئاشکرای کرد: کە یەکێتی ئەوروپا بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دەگرێت و هاوکات بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکدا دەپارێزێت ، ئەو بریارەش هیچ دادپەروەریەکی تێدا نابینن. حزبووڵای لوبنان لەو بەیاننامەیەدا داوای لەلایەن گرانی کردووە پشو درێژ بن لە هێنانە کایەی ئامانجەکانی ئەو پارتە لە پاراستنی شکۆمەندییەکانی ئیسلام لەو ناوچەیەدا، سەرسورمانی خۆشی نیشاندا لە کاتێک بەدەیان گرووپی چەکداری تیرۆریست روو سوریا دەکەن بۆ قەتلوعامکردنی سورییەکانی کەچی یەکێتی ئەورپا ئەوانی خستۆتە لیستی رەشی تیرۆرەوە .




