لەدەرنجامی تەقینەوەیەکدا له نه‌ینه‌وا، زیاتر له 28 كه‌س بوونە قوربانی

موسڵ – KDP.info/ لەدەرنجامی تەقینەوەیەکدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، کە كاروانێكی سه‌ربازی کردبووە ئامانج و زیاتر له 28 كه‌سی کردە قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌به‌رده‌م كاروانێكی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌دا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا، زیاتر له 12 كوژراو و 16 برینداری لێكه‌وته‌وه. هاوكات سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ناو كوژراو برینداره‌كاندا پۆلیس و ئه‌فسه‌ریشی تێدایه. ئەو سەرچاوەیە ئەوشی خستەروو کە هێزەکانی ئەمنی لە پارێزگای مووسڵ بەرامبەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو ناوچەیە سەرکەوتوو نەبوونە بەشێک لە تیرۆریستانیش بۆ خۆ دەربازکردنیان لە هێزەکانی ئەمنی لە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ بەردەوام لە جێگۆرکێ دان، شایەنی باسە ماوەیەکە لەبەغداو چەند شارێکی تری عێراق بارودۆخی ئەمنی روی لە خراپبوون کردوە و له سه‌ره‌تای ئەم مانگەوە واتە مانگی ته‌مموز ، زیاتر له 520 هاووڵاتی عێراقی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه و توندوتیژییەکان كوژراون و زیاتر له 950 هاوڵاتیش بریندار بوون.




