ئیئتلافێكی سیاسیی له عێراق، داوا له حوسێن شه‌هرستانی ده‌كات، ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه

عێراق – KDP.info / ئیئتلافێكی سیاسیی له عێراق، داوا له حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه.شێخ عه‌باس ئه‌لمحه‌مه‌داوی ئه‌مینداری گشتی رۆڵه به ئه‌مه‌كه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه شكستی هێنا له كاره‌كانی، به‌تایبه‌ت له دابینكردنی ئاسانترین خزمه‌تگوزاریی بۆ هاوڵاتیان كه ئه‌ویش كاره‌بایه، پێویسته ناوبراو به‌زووترین كات ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بكات. ئه‌مینداری گشتی رۆڵه به ئه‌مه‌كه‌كانی عێراق هەروەها رایگەیاند: هه‌رچه‌نده هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له زیاد بوون كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حوسێن شه‌هرستانی نه‌یتوانیوه كێشه‌ی دابینكردنی گاز بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با دابین بكات، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان رزگاریان بێت له قه‌یرانی دابه‌شكردنی كاره‌با. کە واپیوست دەکات نوری مالیکی سەرۆک وەزیرنی عێراق بەدوای بەدیلێک شەهرستانی بگەرێت.




