هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله بۆخراپی دۆخی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێتەوە

عێراق – KDP.info / گوته‌بێژی فه‌رمی پارێزگای دیاله، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، بڵاوکراوەتەوە تێدا ئەوەی خستۆتەروو کە ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نانهی به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منیه‌وه ئه‌ندامێتی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردوه شازده ئه‌ندامه و، شه‌شیان له‌لیستی عێراقیه‌ی دیاله‌ن كه، عومه‌ر عه‌زیز، پارێزگاری دیاله سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات‌و 10 ئه‌ندامیشیان له‌لیستی هێزه شیعیه‌كانن. له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا توراس مه‌حمود عه‌زاوی، ئه‌وه‌شی رونکردۆتەوەکە ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منیه‌وه ئه‌ندامێتی خۆیان هه‌ڵپه‌ساردوه وه‌ك هه‌ڵوێستێك تا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان گیانی هاوڵاتیان بپارێزن. ماوه‌یه‌كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی دیاله‌و به‌تایبه‌تیش قه‌زای شاره‌بانی گرتۆته‌وه‌و زۆرجاریش كردوه تیرۆریستیه‌كان مزگه‌وت‌و یاریگاكان ده‌كه‌نه ئامانج، به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی به‌ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی كرده‌وه توندوتیژیه‌كانه‌وه زیاتر له 500 كه‌س له‌شار‌و ناوچه جیاجیاكانی عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه.....




