لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان نزیک بۆتە لە دروستکردنی ھاوپەیمانەتی لەگەڵ لیستی موتەحیدون

موسڵ- تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ دەڵێت: نزیک بوونەتەوە لە دروستکردنی ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ لیستی موتەحیدون، بۆئەوەی حکوومەتی ناوخۆیی موسڵ پێکبینن.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان پەسەند نەکراوە، بەڵام خەریکی گفتوگۆن بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیەتی لە گەڵ لیستە سەرکەوتووەکان، بۆ ئەوەی دوای ئەوەی ئەنجامەکان پەسەند بکرێن حکوومەتی ناوخۆیی پێکبینن.
سەعید مەموزینی راشیگەیاند: لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان زیاتر لە لیستی موتەحیدوەنەوە نزیکە و رەنگە ھاوپەیمانیەتی لە گەڵ ئەوان دروست بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت پۆستی پارێزگار بۆ لیستی موتەحیدون بێت و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگری پارێزگار بۆ لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان بێت.




