٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتارێک بەزۆرینەی دەنگ لەھۆلی پەرلەمان کرایە دەرەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتارێکی لیستی دەولەتی قانون بە زۆرینەی دەنگ لەھۆڵی کۆبوونەوە کرایە دەره‌وە.

د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لە بارەی بە ره‌سمی ناساندنی زمانی کوردی کرا، بەڵام پەرلەمانتارێکی لیستی دەولەتی قانون پشێوی دروست کرد، دواتر سەرۆکی پەرلەمانی لە قسەکردن بێ بەشی کرد ھەر بێدەنگ نەبوو، دواتر کردنە دەروەی خستە دەنگدان و بەزۆرینەی دەنگ کرایە دەرەوە لە ھۆڵی کۆبوونەوە.

د.رزگار گوتیشی: بەپێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ناکرێت ئەو پەرلەمانتارە بگەرێتەوە ناو کۆبوونەوەکان، تاوەکو بەنوسین داوای لێبوردن نەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار