٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمریکا پێشوازی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی ناوچەدابڕاوەکان

سەرچاوە: Rudaw

هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ و دانووستان بە تاکە رێگا دەزانێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەی ناوچە دابڕاوەکان. هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش پێشوازی لەو هەڵوێستە دەکات.

لیوا جەبار یاوەر، ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیێنێت "گفتوگۆ و دانووستان تاکە رێگایە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانی ناوچە دابڕاوەکان". ئەو قسانەی لیوا جەبار یاوەر، لەمیانەی ئەو کۆبوونەوەیە هات کە ئەمڕۆ لەگەڵ ژەنەڕاڵ کاسلن،  لێپسراوى نووسینگەى هەماهەنگى ئەمەریکا لە عێراق ئەنجامیدا.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشى ئەمنى ناوچە دابڕاوەکان بەهاوبەشى وەزارەتى پێشمەرگەو هێزەکانى سوپاى عێراق گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.

ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگەو حکومەتى بەغدا، بەمەبەستی چارەسەرکردنى کێشەکانى ئەو ناوچانە لەرووى ئەمنییەوە.

هەروەک دووپاتیشکردەوەکە "تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان بە هاوکارى هەردوولا دەبێت".

ژەنەڕال کاسلن لاى خۆیەوە ئەو هەڵویستەى حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەى دیالۆگ و دانوستانەوە. راشیگەیاند "ئەمەریکا پێشوازى لەو هەڵویستە دەکات".

 

هەواڵی پەیوەندیدار