كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی دەستیپێكرد

پیرمام – KDP.info/ دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەری پارتییە سیاسییەكانی سەرجەم پارچەكانی كوردستان، گەیشتنە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئامادەكاریی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی دەستیپێكرد. رۆژی شەممەی رابردوو گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی؛ سەرۆكی هەرێـمی كوردستان نامەیەكی ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرچوار پارچەی كوردستانی كردووە.




