٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەیەككاتدا لە سەڵاحەدین‌ و ئەنبار هێرشكراوەتە سەر هەردوو بەندیخانەی ئەبوغرێب‌ و تاجی

سەرچاوە: KDP.info

سەڵاحەدین‌- KDP.info / شەوی رابردوو یەکشەمە لەسەر دووشەممە  لەلایەن چەند هێزێكی چەكداری نەناسراوەوە، زیندانییە دەستگیراوەکانی سەر بە گرووپە ئیسلامییەکانی عێراق کە بەسەر دوو  بەندیخانەکەی ئەوناوچانە دابەشکرا  بوون سەرجەم زیندانییەكان لە دەرنجامی ئەو هێرشەدا   هەڵاتوون. سەرچاوەكانی هەواڵ  بڵاویانكردەوە شەوی رابردوو  لەیەككاتدا لەهەردوو پارێزگای سەڵاحەدین‌ و ئەنبار هێرشكراوەتە سەر هەردوو بەندیخانەی ئەبوغرێب‌ و تاجی ‌و بەپێی زانیارییەكان سەرجەم زیندانی یەكانی ناو ئەو دوو زیندانییە هەڵاتوون. گومان دەکرێت ئەنجامدانی هەردوو هێرشەکە کە لەیەککاتدا کراوە  لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئیسلامییەوە کرابێت.  هەر بەپێی زانیارییەكان هێزەكانی سەر بە نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەم هێرشە کتوپڕە چەکدارەکان.  هیچ دەسەڵاتێكیان بەسەر بەندکراوەکان نەماوە و تەنیا ئەوەیان پێکراوە، کە لە دوورەوە تەقە لە بەندکراوە هەڵاتووەکان بکەن. ئەو دوو بەندیخانەیە پێشتر لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالیکییەوە  بۆ راگرتنی بەندکراوە ئیسلامییەكان تەرخانكرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار