٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەركەوتنی پارتی فەرمانرەوا لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەی پیرانی ژاپۆن

سەرچاوە: KDP.info

BBC NEWS-KDP.info/ ژمارەیەك شارەزایانی سیاسی پێیانوایە پیادەكردنی چەند سیاسەتێكی وەك بەرزبوونەوەی نرخی باجەكان، رەنگە كاریگەری لە كەمكردنەوەی لایەنگرانی شینزۆئابێ بكات.

پارتی لیبریال دیموكراتی ژاپۆن دوای بەدستهێنانی 76 كورسی لە كۆی 121 كورسی ئەنجوومەنی پیرانی ژاپۆن، توانی لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتن بە دەست بێنێت.

بەم شێوەیە هەم سەرۆك وەزیران و هەمیش پارتەكەی توانی لە پەرلەمان و ئەنجوومەتی پیران دەنگی زۆرینە بەدەست بێنێت و هەروەها دەتوانێت حكوومەتێكی بەهێز و جێگر بە بەرنامەی چاكسازی ئابووری بەرەو پێشەوە ببات.

دوای سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی پارتەكەی لە هەڵبژاردنەكان ئابێ گوتی: ئەو سەركەوتنە نیشانەی ئەوەیە كە خەڵكی پشتیگری لە بەرنامەی چاكساری سیاسی و ئابووری ئەو دەكەن.

جێی ئاماژە پێدانە، حزبی ركابەری شینزۆ ئابێ پارتی دیموكراتی ژاپۆن، توانی 17 كورسی بەدەست بێنێت كە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو بە خراپترین ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەژمار دەكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار