عیراقییه داوا دەكات دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وە له‌مالیكی به ئاشكرا به‌ڕێوه‌بچێت

لیستی عیراقییه داوا دەكات دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له نوری مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ڕێوه‌بچێت.
فارس سنجه‌ری ئه‌ندامی لیستی عیراقییه رایگه‌یاند: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌هه‌ولێر و نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه، سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان به‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.
گوتیشی: "ئه‌و لایه‌نانه لیژنه‌یان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ی په‌یوه‌ستن به كاره نایاساییه‌كانی مالیكییه‌وه".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، پێویسته پرۆسه‌ی بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه له‌مالیكی، به‌ئاشكرا بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی میدیایی تێدا به‌شدار بن، تا خه‌ڵك به‌كاره نایاساییه‌كانی مالیكی بزنێت و ئاگاداربێت.




