٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەیەدە ئەمیری ئیسلامی دەوڵەتی عێراق و رۆژهەڵاتی ئاسیای بەدیل گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

سەرێ كانی- KDP.info/ لە بەردەوامی شەڕ و نائارامییەكانی سووریادا ماوەی چەند رۆژێكە كە لە رۆژئاوای كوردستان بە تایبەتی لە سەر سنوورەكانی نێوان سووریا و توركیادا شەرێكی قۆرس لە نێوان هێزەكانی یەپەگە و گرووپە چەكدارەكاندا بەردەوامە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی رۆژانوو رایگەیاند كە فەرماندەی هێزەكانی بەرەی ئەلئەكرادی سەر بە پەیەدە دوێنێ رایگەیاندووە كە لە نزیك شاری تەلئەبیەزدا بە هۆی شەڕ نێوان هێزەكانی بەرەی ئەلئەكراد و هێزە چەكدارەكانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی عێراقەوە، بەرەی ئەلئەكراد ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و رۆژهەڵاتی ئاسیای سەربە ئەلقاعێدەی ئەبوو مۆسابی بە رەسەن چەچەنیان بە دیل گرتووە.

سەبارەت بە ئازاد كردنی ئەبوو مۆسابیش پەیەدە رایگەیاند كە ئەوان ئامادەن لە بەرامبەر ئازاد كردن بە سەدان كەسی مەدەنی كە لە لایەن گرووپە چەكدارەكانەوە دەستگیر كراون بەبوو مۆساب ئازاد بكەن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار