٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەوڵەت باخچەلی: پێویستە سوپای توركیا باكووری سووریا داگیر بكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ سەرۆكی پارتی رەگەزپەرەستی توركی ( مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی رۆژی یەك شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ئەنقەرە باسی پێشهاتوو و رداوەكانی سووریای كرد و رایگەیاند كە باكووری سووریا بووەتە هەرەشەیەكی یەكجار گەورە بۆ سەر توركیا.

لەم بارەیەوە رۆژنامەی وەتەنی توركی بڵاوی كردووەتەوە كە سەرۆكی پارتی رەگەزپەرەستی توركی ( مەهەپە) دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە شەڕ و پێكدادانەكانی سەر سنووری توركیا و سووریا رایگەیاندووە كە كورد دەیەوێ سووریا پارچە بكات و وەكو عێراق هەرێمێكی سەربەخۆ بۆ خۆیان دابمەزرێنن و ئەمەیش هەرەشەیەكی یەكجار گەورەیە بۆ سەر ئەمنی قەومی توركیا.

دەوڵەت باخچەلی داوای لە سوپا و دەسەڵاتی سیاسی توركیا كردووە كە بە هیچ شێوەیەك لە بەرامبەر رووداوەكانی باكووری سووریا ( رۆژئاوای كوردستان)دا بێدەنگ نەبن و دەرفەت بە كورد نەدەن كە لە سووریایش وەكو عێراق ببێتە خاوەن هەرێمێكی تایبەتی و بۆ ئەمە مەبەستەیش پێویستە سوپای توركیا باكووری سووریا داگیر بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار