بەشیر ئاتالای: بۆ قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا پرۆژەی نوێمان هەیە

ئەستەنبۆل- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و سەرپەرەشتیاری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەشیر ئاتالای رایگەیاند كە بۆ سەر خستنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا حكوومەت چەندین پرۆژەی نوێ ئامادە كردووە.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاوی كردەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ باشتر بە رێوەچوونی قۆناغی چارەسەری و بەرفراوانتر كردنی بازنەی دیموكراسیەتی توركیا، حكوومەت چەندین پرۆژەی گرنگی دیكەی ئامادە كردووە.
بەشیر ئاتالای جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە تا پێش هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014 حكوومەت پرۆژە و بەرنامەی ئێستەی خۆی بۆ قۆناغی چارەسەری و دیموكراتیزە كردنی توركیا جێبەجێ دەكات و دواتر دەست بە جێبەجێ كردنی پرۆژە و بەرنامە نوێیەكانی خۆی دەكات.




